٢٠ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٢:٥١
Source: Mehrnews
هێرشی درۆنی بۆ سەر ماتۆڕێک لە سلێمانی؛ کوژراو وبریندار ئەندامی پەکەکەن

سەرچاوەیەکی خۆجێی بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ماتۆڕسکیلێکی لە گوندێکی قەزای بنجوین لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی کردۆتە ئامانج و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشە ئاسمانییەکە لە گوندی "شێوگوێزانە"ی سەر بە قەزای پێنجوێن ئەنجامدراوە.

تا ئێستا ناسنامەی ئەو لایەنەی کە هێرشەکەی ئەنجامداوە دیاری نەکراوە.

سەرچاوە ناوخۆییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، چەند کاتژمێرێک پێش هێرشەکە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕانەوە.

هەر لەو پێوەندییەدا ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئەمنییەکان ڕایگەیاند کە کوژراو و بریندارەکانی هێرشەکە ئەندامی پەکەکەن.

Your Comment

You are replying to: .
captcha